العودة إلى الوظائف

سەرپەرشتیاری سەرچاوە مرۆییەکان (HR Supervisor)

كۆمپانیایەکی گەورە

سلێمانیFull-timeالإدارة والموارد البشرية٢١ آب ٢٠٢٦

تفاصيل الوظيفة

هەلی کار Job Vacancyکۆمپانیایەکی گەورە لە سلێمانی بەدوای کاندیدێکی شارەزا و بەرپرسیار دەگەڕێت بۆ ئەم بەشەی خوارەوە:- سەرپەرشتیاری سەرچاوە مرۆییەکان (HR Supervisor) 💼 جۆری کار: ناو ئۆفیس 🔹 ئەرک و بەرپرسیارییە سەرەکییەکان:* بەڕێوەبردنی پرۆسەی وەرگرتنی کارمەندان، دانانی چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنی کاندیدەکان.* ئامادەکردن، ڕێکخستن و نوێکردنەوەی فایل و دۆسیەکانی کارمەندان.* چاودێریکردنی ئامادەبوون، مۆڵەت، غیاب و پابەندبوونی کارمەندان بە کاتژمێری کار.* بەڕێوەبردن و هەماهەنگیکردنی هێزی کاری شوێنی پاڵاوگە و دابەشکردنی ئەرکەکان بە شێوەیەکی ڕێکخراو.* چاودێریکردنی ئەدای کارکردنی کارمەندان و هەڵسەنگاندنی پێشکەوتنیان.* یارمەتیدان لە ئامادەکردنی مووچە و زانیارییە پەیوەندیدارەکانی کارمەندان.* جێبەجێکردن و چاودێریکردنی سیاسەت و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا.* دڵنیابوون لە پابەندبوونی کارمەندان بە ڕێساکانی کۆمپانیا، ڕێوشوێنی سەلامەتی شوێنی کار.* چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی کارمەندان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و پیشەیی.* بەشداری لە پلاندانان و تەرخانکردنی سەرچاوە مرۆییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی کۆمپانیا.* توانای بەڕێوەبردنی هێزی کاری گەورە و کارکردن بە شێوەیەکی کاریگەر لە ژینگەی پیشەسازی و ژێر فشار.🔹 مەرج و کارامەییەکان:* بەکالۆریۆس لە سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی بازرگانی، بەڕێوەبردن یان بواری پەیوەندیدار.* لایەنی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری HR و بەڕێوەبردنی هێزی کار.* ئەزموونی کارکردن لە کۆمپانیا یان ژینگەی پیشەسازی پێشەنگی وەری دەگیرێت.* توانای سەرکردایەتی بەهێز، بڕیاردان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.* توانای بەڕێوەبردن و هەماهەنگیکردنی تیمێکی گەورە و هەمەچەشن.* زانینی ڕێساکانی سەلامەتی شوێنی کار و توانای جێبەجێکردنیان.* توانای ڕێکخستن، ڕاپۆرتکردن و پەیوەندیکردنی پیشەیی.* شارەزایی لە بەکارهێنانی Microsoft Office، بە تایبەتی Excel.* توانای کارکردن لەژێر فشار و بەڕێوەبردنی چەند ئەرکێک لە هەمان کاتدا.* توانای کارکردنی باش لەگەڵ تیم و دروستکردنی پەیوەندییەکی باش لەگەڵ کارمەندان و بەڕێوەبەرایەتی.📌 گشتی:کاندیدەکان دەبێت کەسێکی بەرپرسیار، پابەند بە کات، فێرخواز و خاوەن ئەخلاقی پیشەیی بن.📩 تکایە CV ـەکانتان بنێرن بۆ ئەم ژمارەیەی خوارەوە:📞[ 0770 374 0303]تێبینی: تکایە لەگەڵ نارنی CV ئاماژە بدە بە پۆستی دیاری کراو.

وظائف مشابهة